فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری سنە
هەینی ۰۴-۰۹-۱۴۰۱   |  25-11-2022

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە سایتی کۆمەڵە: ڕۆژی سێشەممە ١ی سەرماوەز، سێ ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی: “خوسرۆ ساعدی، پەرویز ساعدی و هاوسەرەکەی ئافاق ساعد موچشی” خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
پێویستە بوترێ کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ هۆکارێک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و هاوکات لەگەڵ لێدانیان، دەستگیریان کردوون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.