فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری فوومەن
پێنجشەممە ۰۶-۰۲-۱۴۰۳   |  25-04-2024

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گوڵان، هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری فوومەن سەر بە پارێزگای گیلان، مریەم، مەهسا و مەیسەم بەسیر تەوانا لە ئەندامانی بنەماڵەی داخوازانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ هیچ هۆکارێک، بە هێرشکردنە سەر ماڵی ئەم سێ هاووڵاتییە ئەوانیان دەستبەسەرکردووە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتی وەپاڵدراو، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ کەسە لە بەردەستدا نییە و بە دواداچوونی بنەماڵەکانیان لەو بارەوە بێ ئاکام بووە.
جێ ئاماژەیە، مەهسا بەسیر تەوانا ساڵی ڕابڕدووش لە مانگەکانی خەزەڵوەر و گەلاوێژ دووجار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوو.
مێهران بەسیر تەوانا، لاوی تەمەن ٢٩ ساڵان و خەڵکی شاری فوومن، سەر بە پارێزگای گیلان ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە شاری سومێعە سەرا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان سینگی پێکرا و گیانی بەخت کرد.