سێ ئەندامی بنەماڵەی واران محەممەدنژاد، خوێندکاری دەستبەسەرکراوی خەڵکی سنە، بە ناوەکانی پەیام میری، سەحەر وەهابی و ویدا محەممەدنژاد، لە کاتی بەدواداچوونیان بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی واران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە دەستبەسەرکران.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی ڕەزبەر، سێ کەس لە بنەماڵەی واران محەممەدنەژاد، ئەندامی چالاکی ئەنجوومەنی فەرهەنگی نۆژین و خوێندکاری زانکۆ، لە کاتی بەدواداچوونیان بۆ وەرگرتنی هەواڵێک سەبارەت بە چارەنووسی رۆلەکەیان، لە بەرامبەر دەستبەسەرگەی (شەهرامفەر) ی ئیتلاعاتی سپا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبە سەر کراون.
شایانی باسە کە پەیام میری هاوژینی واران، سەحەر وەهابی دایکی واران و ویدا محەممەدنژاد خوشکی واران، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان نادیارە.