دەستبەسەرکرانی سێ کۆڵبەر لە سنووری بانە
پێنجشەممە ۰۶-۰۲-۱۴۰۳   |  25-04-2024
شەوی سێشەممە، ٤ی گوڵان، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “خالید مەحموودی”، “عەلی کەریمیان” و “سەعدوڵڵا ئەمینزادە” خەڵکی گوندی “بڵەسەن”، سەر بە شاری بانە، لە سنووری “زڵە”ی ئەم شارە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکران و بە پێبژاردنی سزای نەختی سزا دران.
ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی گوڵان، ئەم سێ کۆڵبەرە لە پاسگای “زڵە”ەوە ڕەوانەی دادگای بانە کراون و هەر کامیان بە پێبژاردنی ٣٠ میلیۆن تمەن پارەی نەختی سزا دراون.
ئەم سێ کۆڵبەرە پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی دادگا و دەرچوونی سزاکانیان ئازاد بوون.