فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی سەرلەنوێی محەممەد حەبیبی لە تاران
چوارشەممە ۱۶-۰۱-۱۴۰۲   |  05-04-2023

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوە هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بە هێرش کردنەسەر مالی محەممەد حەبیبی وتەبێژی کانوونی سێنفی موعەلیمانی ئێران، ناوبراویان دایەبەر لیدان و ئەزیەت و ئازار و بێڕێزی کردن بە خۆی و هاوسەرەکەی و دەستبەسەریان کرد.

“خەدیجە پاکزەمیر”، هاوسەری محەممەد حەبیبی، هەواڵی دەستبەسەرکردنەکەی پشتڕاستکردەوە و وتی: “نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕۆژئاوای ئوستانی تاران، هاتوونەتە ناو قوتابخانە و فەرمانی دەستگیرکردنیان بەدەستەوە بووەو محەمەد حەبیبی هاوسەرەکەمیان دەستگیرکرد”. بۆ پشکنینی ماڵەکەیان هێنایانەوە ماڵەوە و بە بەکارهێنانی قسەی ناشرین بەرامبەر بە خۆی و من ، بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئەڤین گوازرایەوە.”