دەستبەسەرکرانی شاعیریکی ناسراوی خەلکی ئیلام
چوارشەممە ۲۷-۰۷-۱۴۰۱   |  19-10-2022
دکتۆر بێهروز یاسمی، شاعیری بەتوانای کورد و خەڵکی شاری ئەیوانی ڕۆژئاوا سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری تاران ڕفێندراوە.
دکتۆر بێهروز یاسمی، شاعیری بەتوانا و ناسراوی کورد و خەڵکی شاری ئەیوانی ڕۆژئاوا سەر بە پارێزگای ئیلام، ڕۆژی دووشەممە، ٢۵ی ڕەزبەر، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتەوە لە شوێنی کارەکەی لە شاری تاران ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
شایانی باسە کە هۆکاری دەستبەسەر بوون و ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵی ناوبراو و هەروەها چارەنووسی ناڕوونە و هەتا ئیستا شوێنی ڕاگیرانی لەلایەن ئیتلاعاتەوە نادیارە.