دەستبەسەرکرانی لاوێکی خەلکی بۆکان
پێنجشەممە ۲۸-۱۰-۱۴۰۲   |  18-01-2024
شەوی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانبار ئارام سەبزی خەڵکی بۆکان لە دوای هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بۆسەر ماڵەکەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان کە نزیک بە ٣٠ کەس بوون لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئارام سەبزی، ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەیدا گرتووە و کەل و پەلی ناو ماڵیشیان شکاندووە.
بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بەمەبەستی دەستخستنی زانیاری لەسەر چارەنووسی کورەکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە و ناوەندە ئەمنییەکان تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە.
هەتا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئارام سەبزی لەبەردەستدا نییە.