دەستبەسەرکرانی لاوێک لە سەلاسی باوەجانی
پێنجشەممە ۱۱-۰۸-۱۴۰۲   |  02-11-2023
بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی خەزەڵوەر شادمان محەممەدی، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی ناوبراو و لەسەر بڵاوکردنەوەی بابەتی ڕەخنەگرانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەو لاوەیان دەستبەسەر کردووە.
دوای دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.