دەستبەسەرکرانی مامۆستایەکی قوتابخانە لە ئیلام
شەممە ۲۵-۰۱-۱۴۰۳   |  13-04-2024
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کادری تەندرووستی شارستانی باغمەلک
لەدرێژەی ناڕەزایەتیی پەرەستاران و کادری دەرمانی لە شارەکانی ئێران، کۆمەڵێک لە کادری دەرمانی شارستانی باغمەلک لەخوزستانیش، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ناڕازییان ئەمڕۆ شەممە ٥ی خاکەلێوە، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر فەرمانداری ئەم شارستانە، لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە: بەکردەوە دەرهێنانی درووستی تەعرفەی پەرەستاری، دابین کردنی ئیمکاناتی پێویست و گونجاو وهەروەها پاداشی بۆنەکان، هەڵوەشاندنەوەی زێدەکاری و هیتد… ناڕەزایەتییان دەربڕی.