دەستبەسەرکرانی مندالێکی ١٥ ساڵە لە بانە
دوشەممە ۰۷-۰۹-۱۴۰۱   |  28-11-2022
ڕۆژی سێشەممە ١ ی سەرماوەز، مێرمنداڵێک بە ناوی “میلاد عەزیزی”، تەمەن ١٥ ساڵە خەڵکی بانە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕفێندراوە.
شایانی باسە کە دوای یەک حەفتە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی میلاد لەبەردەستدا نییە.