دەستبەسەرکرانی هاولاتیەکی خەڵکی شنۆ
هەینی ۱۷-۰۴-۱۴۰۱   |  08-07-2022
ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە ناوی سەلاحەدین ئەحمەدی تەمەن ٤٢ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شنۆ دەستبەسەر کرا. هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەلاحەدین ئەحمەدی و دوای گەڕان و پشکنینی ماڵەکەی بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەریان کردووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ سەلاحەدین ئەحمەدی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەو بارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.