دەستبەسەرکرانی هاولاتیەک لە لۆرستان
هەینی ۱۰-۰۴-۱۴۰۱   |  01-07-2022
لوڕستان بە ناوی ساسان ئیبراهیم نەژاد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە. هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانی بەهەشتی پۆلدوختەر بە بیانووی ئەوەی کە ساسان ئیبراهیم نەژاد ئازاری پێشنوێژی ئەو شارەی داوە داویانەتە بەر لێدان و کوتان و دواتر دەستبەسەریان کردووە.
سەرەڕای تێپەڕینی یەک حەفتە لە دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، زانیارییەکی ورد لە سەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ساسان ئیبراهیم نەژاد لە بەر دەستدا نییە.