دەستبەسەرکرانی هاولاتیەک لە مەهاباد
یەکشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۱   |  24-07-2022
کاوە سولەیمان پوور هاووڵاتی خەڵکی گوندی “خوڕخوڕە” سەر بە شاری مەهاباد دوای ئەوەی سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژ، دوای بانگ کرانی بۆ دادگای مەهاباد دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەراندنی ئەو سزایە کە بەسەریدا سەپابوو، ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرا.
کاوە سولەیمان پوور بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.