دەستبەسەرکرانی هاولاوتیەک لە شنۆ
شەممە ۱۸-۰۴-۱۴۰۱   |  09-07-2022
ڕۆژی جومعە ١٧ی پووشپەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی ناڵۆس سەر بە شاری شنۆ بە ناوی ئومید مۆرادی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕفێنراوە.
هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیم لە نزیک گوندی “قزناوێ” و بەبێ هیچ هۆکارێک ئومید مورادییان دەستبەسەر کردووە و مۆبایلەکەشیان زەوت کردووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی هەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئومید مورادی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.