دەستبەسەرکرانی هاوواتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە بانە
پێنجشەممە ۲۹-۰۸-۱۴۰۴   |  20-11-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بەناوی “هێمن خورشیدی” تەمەن ٢٩ ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی خورشیدی، ئەم هاووڵاتییە لە شوێنی کارەکەی لە قاوەخانەکەی خۆی لە بانە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە، ناوبراو دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی سەپێنراو بەسەریدا لە بەردەستدا نییە.