فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ
هەینی ۲۰-۰۳-۱۴۰۱   |  10-06-2022

“جەلال قادری زادە” هاووڵاتیی شاری شنۆ کە ماوەیەک له‌وه‌پێش سزای دوو ساڵ و سێ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی مانگی جۆزەردان دوای بانگ کران بۆ دادگای شنۆ، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاوڕێ لەگەڵ پێنج کەسی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه‌ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یاکیک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان دەستبەسەر و دوای سێ حەفتە ڕاگیران ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانان بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد بوو.