فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بڵاوکردنەوەی بەردەوامی سروودی “سلام فرماندە”
یەکشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۱   |  05-02-2023

ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ڕێبەندان هۆشمەند گوڵابی، دوای ئەوەیکە ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر بە سروودی “سلام فرماندە”  کە ڕۆژانە بە شێوەیەکی بەردەوام لە بڵندگۆی قوتابخانەی نزیک ماڵەکەی بڵاو دەکرایەوە، دەربڕی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا.


پێشتر هۆشمەند گوڵابی، چەندین جار بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین و ئاگادار کردنەوەی ئەو قوتابخانەیە لە بێزارکردنی بەردەوامی ماڵەکانی دەوروبەری ئەو قوتابخانەیە بە بەردەوام خستنەسەری سروودی ئاماژەپێدراو سەردانی ئەو قوتابخانەیەی کردبوو، کە دواجار لە نێوان ئەم هاووڵاتییە و بەڕێوەبەری قوتابخانە ئاڵۆزی دروست دەبێت. دوای پەیوەندی تەلەفۆنی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، هۆشمەند گوڵابی لەلایەن هێزەکانی ئەو ناوەندەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.