فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە شابادی کرماشان
شەممە ۱۲-۱۲-۱۴۰۲   |  02-03-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “شەهاب دارابی” هاووڵاتیی خەڵکی شاری شاباد، لە ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەشەممەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو پاش بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە دژی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامیی، دەستبەسەر کراوە. ئەم هاووڵاتییە جگە لەوەی چالاکی بواری ئینفلۆئێنسرە، لێخوڕی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگریشە و هەروەها دوای دەستبەسەرکرانی، لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی داخراوە. شەهاب دارابی، دوای ئەوەی کە دەستبەسەر کراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و تەندروستیی ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی، لە بەردەستدا نییە.