فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان
یەکشەممە ۰۴-۰۸-۱۴۰۴   |  26-10-2025

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی “ئارام وەفایی” خەڵکی ئاوایی عەباساوای سەر بە شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارام وەفایی کاتژمێر شەشی بەیانی لە ماڵی باوکی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.