دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۱۰-۱۱-۱۴۰۱   |  30-01-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی مانگی ڕێبەندان، “سروە پوورمحەممەدی” ٣٥ ساڵ تەمەن و ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی-فەرهەنگی “نەوژین” لە شاری سنە، لە لایەن هێزە ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەیکە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پەروەندەی دەستبەسەرکراوانی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی “نەوژین” چووەتە دادگای ڕژیم لە سنە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.