فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە شاری ورمێ
سێشەممە ۲۰-۰۸-۱۴۰۴   |  11-11-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ۱۴ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، “فەرشاد سووری” هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «بالوو»ی سەر بە شاری ورمێ، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە، تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە. شایانی باسە، جەواد سووری، برای ئەو هاووڵاتییە پێشتر لە ڕێکەوتی ۱۱ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەتەوە دەستبەسەر و دوای چوار ڕۆژ بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.