فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە ناوچەی تەرگەوڕی ورمێ
دوشەممە ۲۶-۰۸-۱۴۰۴   |  17-11-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ۲۵ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، “فەرزاد گەلەبان” خەڵکی گوندی “کەریم ئاباد” سەر بە ناوچەی تەرگەوڕی ورمێ و دانیشتووی گوندی “وەلەندەی خواروو لەمشارە، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
دوای دەستبەسەرکردنی فەرزاد گەلەبان، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و دەستیان بەسەر بەشێک لە کەلوپەلی تایبەتییەکانی ناوبراودا گرتووە. شایانی باسە، فەرزاد گەلەبان دوای دەستبەسەرکرانی بۆ یەکێک لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی وەزارەتی ئیتلاعات لە ورمێ گوازراوەتەوە و بارودۆخی نادیارە. هەتا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە  سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەم هاووڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ناوبراو کراوە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.