فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی خەلکی سنە
سێشەممە ۱۲-۱۰-۱۴۰۲   |  02-01-2024

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی بەفرانبار، حەمزە سەجادی، دوای بانگکران بۆ دادگای گشتی و شۆڕشی شاری سنە، دەستبەسەرکرا و بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەی، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواستراوە. حەمزە سەجادی لەلایەن لقی چواری دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە کۆماری ئیسلامی ” سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. حەمزە سەجادی، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی گوڵانی پارەکە، لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی غەفووری شاری سنە، لە ئەنجامی هیرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و دواتر، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازاد بوو. هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە ڕەوتی دەستبەسەرکرانی حەمزە سەجادی، لەگەڵ پشکنینی ماڵەکەی ناوبراو، دەستیان بەسەر کەرەستەکانی شەخسی ناوبراودا گرتووە.