بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٤ی بەفرانبار، محەممەد جەعفەر محەممەدی، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
دەستبەسەر کرانی محەممەد جەعفەر محەممەدی، کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی بە هێرشی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و شکاندنی دەرگای ماڵی ناوبراو بووە، هەروەها توندوتیژیان لە ماڵەکەیدا لە گەڕەکی حاجیاوای شاری سنە بەکارهێناوە.
محەممەد جەعفەر محەممەدی، پێشتریش سکاڵای دژی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سنە لە دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی تۆمار کردبوو، ئەمەش وەک هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراو ڕاگەیەنراوە.
شایەنی باسە کە، سیروان و مورتەزا محەممەدی، دوو کوڕی محەممەد جەعفەر محەممەدی ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی بزووتنەوەی شۆرشگێرانەی ژینا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعەتەوە دەستبەسەر کرابوون.