فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی خەلکی قوروە
چوارشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۲   |  14-02-2024

هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری قوروە، دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک و ڕەخنەگرتن لە گەندەڵی سیستەمی کۆماری ئیسلامیی و بانگهێشت کردنی خەڵک بۆ چوونە پاڵ بایکۆت کردنی هەلبژاردن لە مانگی داهاتوودا، ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
شەوی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، سەجاد مەلەکشاهی، کاسبکاری خەڵکی شاری قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.
سەجاد مەلەکشاهی چەند خولەکێک دوای بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆکەی دەستبەسەر کرا، ناوبراو لە ڤیدیۆیەکدا دەڵێت: «ئەگەر دەتانهەوێت دەنگ بدەن، ئەوە یانی دەنگتان بە گشت دز و گەندەڵەکان داوە»
ناوبراو لە ڤیدیۆیەکدا بانگهێشتی هاووڵاتییان دەکات بۆ بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەکی و چوونە پاڵ «بایکۆتی هەڵبژاردنی کۆماری ئیسلامی».
سەجاد مەلەکشاهی، دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.