فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی خەلکی مەریوان
چوارشەممە ۰۴-۱۱-۱۴۰۲   |  24-01-2024

بەندکراوێکی سیاسیی پێشووی خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرایەوە.
بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٤ ڕێبەندان، سەلمان ئەفرا، هاووڵاتی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بە شێوەیەکی دڕندانە و بەبێ هیچ هۆکاریک دەستبەسەر کراوە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەو زیندانی سیاسییەی پێشوو، لە بەردەستدا نییە.
شایانی باسە کە ناوبراو پێشتریش لە ساڵی ۱۳۹۷ سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە، دوای ماوەیەک لە زیندان بە مەرج ئازاد بووە و دیسان لە کاتی دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی هاووڵاتییانی کورد لە نەورۆزی ساڵی ۱۴۰۱ دەستبەسەر کراوەتەوە.