فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی خەڵکی ئەوێهەنگ لە دەماوەند
چوارشەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۲   |  08-11-2023

ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی خەزەڵوەر، سەیفوڵڵا جەلیلی، خەڵکی گوندی “ئەوێهەنگ”ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە و دانیشتووی شاری دەماوەند، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و دوای دەستبەسەرکردنی، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر وردەکاری و هۆکاری دەستبەسەرکردن و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، لە بەردەستدا نییە.