فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری ئەهواز
پێنجشەممە ۲۳-۰۶-۱۴۰۲   |  14-09-2023

هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری ئەهواز، کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژینا”دا دەستبەسەر کرا، جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرایەوە.
ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی خەرمانان، فەرزاد کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە، جارێکی تر لە شاری ئەهواز دەستبەسەر کرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.