فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی خەڵکی شنۆ
یەکشەممە ۱۰-۰۲-۱۴۰۲   |  30-04-2023

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە، ٩ی گوڵان حوسێن شابۆیی، تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەم شارە ڕفێندرا.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، چارەنووس، شوێنی ڕاگیرن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە حوسێن شابۆیی، تەمەن ٤٨ ساڵ، خێزاندار و دانیشتووی گوندی شاوانە سەر بە شاری شنۆیە.