فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار
چوارشەممە ۲۷-۱۰-۱۴۰۲   |  17-01-2024

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار بێهزاد محەممەدی خەڵکی گوندی «قروچاوێ» سەر بە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بێهزاد محەممەدی تەمەن ٣٠ ساڵ خێزاندار و باوکی منداڵێکە و لە دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە.
هاوکات، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سەلاح عوسمانی تەمەن ٤٥ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی خۆی دەستبەسەر کراوە. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.