دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە ئیلام
پێنجشەممە ۱۶-۰۱-۱۴۰۳   |  04-04-2024
کاتژمێر ٩ی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوە، فەرەج ئەرسەن لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شاری مەلەکشای پارێزگای ئیلام بە هێرش کردنە سەر ماڵی ناوبراو دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە کە، فەرەج ئەرسەن لە پەیوەندی بە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە سەرەڕای هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەتیەکان لە چەندین شوێنی جیاوازی ئیلام بەڕێوەچووە وەک مەلەکشای، کارەزان و هۆلیلان دەستبەسەر کراوە.
تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی مانەوەی فەرەج ئەرسەن لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەم بارەیەوە بێ وەڵام ماوەتەوە.