فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە بانە
سێشەممە ۱۲-۰۲-۱۴۰۲   |  02-05-2023

سەرلەبەیانی دووشەممە ١١ی گوڵان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری بانە بەبێ هیچ هۆکارێک هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەحمەد غوڵامی لە گوندی “سیوچی خواروو” و ناوبراویان دەستبەسەرکردووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ڕژیم سەرەڕای دەستبەسەرکردنی ئەحمەد غوڵامی، ماڵی ناوبراویان پشکنیووە و تێکداوە و هەروەها دەستیان بەسەر هەندێک کەلوپەلی تایبەتی ناوبراودا گرتووە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەحمەد غوڵامی لەبەردەستدانییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی بە ناڕوونی ماوەتەوە.