دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە دیواندەرە
سێشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۲   |  13-02-2024
هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، کاوە چووپانی، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی کاوە چووپانی بە هێرشی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بۆ سەر دووکانی ئەم هاووڵاتییە لە شاری دیواندەرە و بە بەکارهێنانی توندووتیژیەوە بووە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ کاوە چووپانی بەردەستدا نییە.