دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە دێگولان بە بیانووی خزمەتی سەربازی
هەینی ۲۷-۰۸-۱۴۰۱   |  18-11-2022
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەنسار ڕەحیمی” تەمەن ١٩ ساڵ و دانیشتووی دێگولان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، دوای بانگهێشتکردنی ئەنسار بۆ شوێنی خزمەتی سەربازی زۆرەملێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستگیرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.