دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە شاری بۆکان
پێنجشەممە ۲۵-۰۸-۱۴۰۲   |  16-11-2023
شەوی چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر ئەسرین محەممەدی، خوشکی شەهریار محەممەدی، گیانبەختکردووی بزووتنەوەی شۆرشگێرانەی ژینا لە شاری بۆکان، لە سەروبەندی ساڵیادی گیانبەختکردنی براکەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەم شارە دەستبەسەر کرا.
بەپێی زانیارییەکان، لە کاتێکدا کە سێ ڕۆژی ماوە بە ساڵیادی گیانبەختکردنی شەهریار محەممەدی، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی دادخوازی محەممەدی و ئەسرین محەممەدی، کچی ئەو بنەماڵەیان دەستبەسەر کردووە.
شەهریار محەممەدی، تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢٧ی خەزەڵوەری پارەکە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری بۆکان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم گیانی بەخت کرد.