دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە شاری بەدرە
چوارشەممە ۰۱-۰۶-۱۴۰۲   |  23-08-2023
ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی “یووسف فەتحیزادە”، خەڵکی شاری بەدرە، سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ هیچ هۆکارێک هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە شێوەی توندوتیژیی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی یووسف فەتحیزادە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.