دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە مەریوان
چوارشەممە ۳۰-۰۶-۱۴۰۱   |  21-09-2022
رۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانان، لە درێژەی دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییانەی کە ناڕەزایی لەبەرامبەر کوشتنی ژینا ئەمینی دەردبڕن، هاوڵاتییەک بەناوی خەبات وەیسی و خەڵکی گوندی گوڵشیری سەر بە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان،هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بێ هیچ هۆکارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و دوای دەستبەسەرکردنی، ناوبراویان گواستووەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.