دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە پیرانشار
هەینی ۱۵-۰۲-۱۴۰۲   |  05-05-2023
بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی گوڵان هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە پیرانشار هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی حوسێن عیسانژاد لە گوندی “زێوکەی”ی سەر بەو شارە و بە شێوەیەکی دڕندانە و لێدان و بێڕێزانە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ژمارەیەک لە هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بە ئۆتۆمبێلێک جیا لە دەستبەسەرکردن و لێدانی و بێڕێزی بە ناوبراو، بەتەواوەتی ماڵەکەشیان پشکنیوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ حوسێن عیسانژاد و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.