دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە پیرانشار
چوارشەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۲   |  16-08-2023
کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی گەلاوێژ، حوسێن مەحموودپوور، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی “گەرگوول”ی سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، کۆمەڵێک لە هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بەبێ هیچ هۆکارێک، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی حوسێن مەحموودپوور، تەمەن ٤٥ ساڵان و وێڕای زاڵکردنی دۆخێکی ترسێنەر، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێن و بارودۆخی ناوبراو دوای دەستبەسەرکردنی، لە بەردەستدا نییە.