فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هونەرمەند و گرافیستێک لە مەریوان
چوارشەممە ۰۲-۰۹-۱۴۰۱   |  23-11-2022

ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، لەڕەوتی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتیان لە شارە جیاجیاکانی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، هونەرمەندی گرافیست بەناوی حەمید نیکخا خەڵکی مەریوان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. شیاوی باسە کە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم پێشووتر ئەم هونەرمەندەیان بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکردبوو.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە،هیچ زانیاریەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی حەمید نیکخا لەبەردەستدا نیە.