دەستبەسەرکرانی هەڵسووراویکی مەدەنی لە تاران
هەینی ۲۷-۰۸-۱۴۰۱   |  18-11-2022
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر هەڵسووراوێکی مەدەنی بە ناوی “لەیلا مەنسوور” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بەبێ هیچ هۆکارێک هەڵیانکوتاوە سەر ماڵەکەی و دوای دەستبەسەرکرانی و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
جێی ئاماژە یە کە هێزە ئەمنییەکانی رژیم دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسی ئەم هاوڵاتیە وەک، لاپتۆپ و مۆبایلەکەی گرتوە.