دەستبەسەرکرانی هەڵسووراوێکی مەدەنی لە شنۆ
سێشەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۱   |  22-11-2022
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەر، هاوڵاتیەک بە ناوی ”عیسا ئیبراهیم زادە” هەڵسووراوی مەدەنی خەڵکی شاری شنۆ لە ڕەوتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیە سەرتاسەرییەکانی خەڵکی کوردستان دەستبەسەر کرا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمی ئیسلامی پاش دەستبەسەرکردنی ناوبراو، گواستویانەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ.