دەستبەسەرکرانی هەڵسووڕاوێکی بزووتنەوەی ژنان لە شاری سنە
یەکشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۱   |  30-10-2022
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، ڕۆژی شەممە ۷ی خەزەڵوەر، سوسەن ڕازانی، هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی ژنان و کرێکاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە شاری سنە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار براوە.
جێگای ئاماژەیە، کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هەڵسووڕاوە هیچ زانییارییەک بەردەستدا نییە.