دەستبەسەرکرانی وەرزشوانێکی ناسراوی خەڵکی جوانڕۆ
پێنجشەممە ۱۵-۱۰-۱۴۰۱   |  05-01-2023
ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی بەفرانبار، وەرزشوانێکی ناسراوی لەشجوانی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی “ئاسۆ یاری” لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە هێرش دەکرێتە سەر ماڵەکەیان و بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر دەکرێ و دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ زانییارییەک لەسەر بارودۆخی تەندرووستی و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.