دەستبەسەرکرانی ١٢ هاووڵاتی لە پیرانشار
یەکشەممە ۰۶-۰۹-۱۴۰۱   |  27-11-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی کاران فیرووزی و ١٠ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی باپیر بەرزە، سەلام نیکمەنش، وەهاب محەممەد پوور، سەنعان ئەبووبەکر لاجانی، زانا چەم، هاوا محەممەدی، سەلاح محەممەدی، مستەفا غەنی پوور، یوونس ئاڵی و ئەرسەلان ڕووکە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری پیرانشار دەسبەسەرکراون و هاووڵاتییەکی تر بە ناوی خدر محەممەدی، چالاکی مەدەنیی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.
ژه ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئەو هاووڵاتییانە و شوێنی مانەوە و ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.