فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی ١٦ سیخوڕی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە کۆماری ئازەربایجان
چوارشەممە ۱۳-۰۲-۱۴۰۲   |  03-05-2023

پۆلیسی کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند کە لە عەمەلیاتێکی تایبەتدا، ١٦ کەس لە ئەندامانی ناوەندێکی ئایینی- سیاسی کە لەژێر چاوەدێریی کۆماری ئیسلامیدا بوون، دەسبەسەر کراون.

ڕۆژی سێشەممە ١٢ی گوڵان، هەواڵدەری “ئاپا” لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: ئامانجی ئەو کەسانەی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کە دەسبەسەر کراون، کەڵکوەرگرتن لە کەسانی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان و کەسانی خورافاتی بۆ جێبەجێکردنی ئامانجە نایاساییەکانی ڕژیمی ئیسلامی بووە.

لە بەشێکی دیکە لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەو کەسانە بە بانگەشەی ئایینی و چالاکیی تێکدەرانە لە ئازەربایجان تۆمەتبارن و لە ڕێگەی فرۆشتنی ماددەی هۆشبەرەوە بەشی ماڵییان دابین دەکرد.

جێگەی ئاماژەیە کە ماوەیەک پێش و پاش پەرەسەندنی کێشەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و کۆماری ئازەربایجان، دەوڵەتی کۆماری ئازەربایجان لە درێژەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی لەگەڵ باندی سیخوڕیی ڕژیم، ٣٩ کەسی دیکەی لە ئازەربایجان دەسبەسەر کردبوو.