لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی خەڵکی شاری ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەدوای ناڕەزایەتییەکانی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، زیاتر لە ١٩ کەس لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی رژیمەوە دەستبەسەرکراون و ١٥ کەسیش بریندار بوون.
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییان لە شاری ئابدانان و زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە، کە هەتا ئێستا تەنیا ناوی ١٩ کەسیان زانراوە. ئەم کەسانە بریتین لە: ئەحمەد عەلیزادە، سەعید ڕەحمەتی، کوروش ڕەحمەتی، محەممەد بووچانی، حەمید بووچانی، جەلال عەبدوڵڵاهی. ڕەزا مورادخانی، حەسەن لالەزاری، موسا پیرانی، حوسێن کولیوەندی، عەلی کولیوەندی، بێهروز شێخی، ڕوحوڵڵا ڕەحیمی، موسا سەبزەواری، سەجاد ڕەحمانی، ئەمیر حوسێن وەلیزادە، سەجاد خەیری، بێهزاد خەیری و ئارمین خەیری.
شایانی باسە کە هەتا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی دەستبەسەرکران و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوانە لە بەردەستدا نییە.