فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی ٢ مامۆستا لە شاری سنە
چوارشەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۲   |  10-05-2023

سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گوڵان فەرزاد سەفیخان‌پوور، مامۆستای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی هونەرستانی شەهریار نمەکی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا.

بە پێی زانیاریەکان فەرزاد سەفیخان‌پوور و فاتیح عوسمانی، مامۆستای خانەنشینکراوی قوناغی سەرەتایی، لە (گۆڕەپانی ئینقلاب) دەور مەیانی شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە درانە بەر لێدان و کوتان و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکران.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێن و بارودۆخی ئەم دوو مامۆستایە لەبەردەستدا نییە.