فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی ٢ هاولاتی خەلکی شاری سنە
هەینی ۱۰-۰۴-۱۴۰۱   |  01-07-2022

دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە بە ناوەکانی فەرشید کەریمی و محەممەد حوسێنی کۆتایی مانگەکانی بانەمەڕ و جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کراون کە هەواڵی دەستبەسەرکرانیان تا ئێستا میدیایی نەبووەتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری سنە هاووڵاتییەکیان بە ناوی محەممەد حوسێنی دەستبەسەر کردووە کە سەرباری تێپەڕینی سێ حەفتە لە دەستبەسەرکرانی چارەنووسی هێشتاش نادیارە.
لە لایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی فەرشید کەریمی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی بانەمەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و ڕۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕ پاش ٤٥ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە.