فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی ٣خوێندکاری زانکۆی رازی کرمانشا
چوارشەممە ۱۳-۰۷-۱۴۰۱   |  05-10-2022

لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی خوێندکارانی زانکۆی ڕازی کرمانشا لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی و هەروەها پشتیوانی لە مانگرتنی سەرانسەری خەلکی ئێران، لانی کەم سێ خوێندکاری کورد بە ناوەکانی شەکیبا هۆشیار، عەلی ڕووزی و مەتین چراغی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی رژیمەوە دەستبەسەرکراون.

عەلی ڕووزی، خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەر لە کاتی خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی ئەم زانکۆیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.
هەروەها، شەکیبا هۆشیار خەڵکی کرمانشا و خوێندکاری بەشی ئەندازیاری میکانیکی زانکۆی ڕازی، لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی یەک شەممە ١٠ی ڕەزبەر دەستبەسەرکراوە.
مەتین چراغی خوێندکاری کارناسی کارەبای زانکۆی ڕازی کرمانشا ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم خوێندکارانە، سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان لە ناوەندە پەیوەندیدارەکانی ڕژیم، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم خوێندکارانە بۆ ئاشکرا نەکردوون.